به ئه‌نجامدانى یارییه‌كانیان له قۆناغى پێش كۆتایی جامى ئیتاڵیادا له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌ى سى میلان و یۆڤانتۆس له‌م قۆناغه له ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى یانه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
یانه‌ى یۆڤانتۆس به‌گۆلێكى هیگواین براوه‌ى یاریه‌كه بوو به‌سه‌ر ئه‌تلانتا، به‌م شێوه‌یه به‌براوه بوونى له‌م یاریه پلیتى گه‌یشتن به‌یارى كۆتایی جامى ئیتاڵیای بڕى، وه له‌یاری پێشووتریش یۆڤى به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه بوو .
یانه‌ى ئه‌ى سى میلان لهیارٍِی گه‌ڕانه‌وه‌یدا لهڕووبهرووبونهوهى لازیۆ به‌لێدانى یه‌كلا كه‌ره‌وه توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، كه له‌یارى پێشووتر ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ى به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل یارییه‌كه‌ى ته‌واو كردبوو .
له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه له‌م قۆناغه‌دا به‌هه‌مان ئه‌نجامى پێشوو یارییه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل ته‌واو كرا .
دوای ته‌واوبوونى كاتى یاریه‌كه به‌شێوه‌یی ته‌واو كرا‌و ناوبژیوان بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى دا به به‌ڕێوه‌چوونى لێدانى سزا بۆ هه‌ردوو یانه تا یانه‌ى سه‌ركه‌وتوو به‌دیار كه‌وێت .
ئه‌ى سى میلان براوه‌ى لێدانه سزاكان بوو به‌ئه‌نجامى پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر چوار گۆل بۆ لازیۆ .
به‌براوه‌بوونى میلان له‌یاریه‌كه ئه‌و یانه‌یه گه‌یشته یاری كۆتایی له‌یاری كۆتایی رووبه‌رووى یانه‌ى یۆڤانتۆس ده‌بێته‌وه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.