Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:24

داوا له‌ روسیا و تورکیا و ئێران ده‌کرێت کۆتایی به‌ شه‌ڕی سوریا بهێنن

ڕێگه‌ بده‌ن یارمه‌تییه‌كان بچنه‌ ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و توركیا و ئێران كردووه‌ پێویسته‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ گره‌نتی كردنی وه‌ستانی شه‌ڕ و پاراستنی گه‌لی سوریا .

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز فیدریكا موگیرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و توركیا و ئێران كردووه‌ گره‌نتی وه‌ستانی شه‌ڕ بده‌ن له‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕێگه‌ بده‌ن یارمه‌تییه‌كان بچنه‌ ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانه‌وه‌ .

موگیرینی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری دانوستانه‌كانی ئاشتی سوریا له‌ ئه‌ستانه‌ داوای له‌و سێ وڵاته‌ كرد  ئاگربه‌سته‌ مرۆییه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك له‌ سه‌رتاسه‌ری سوریادا .

له‌ په‌یامه‌كه‌دا موگیرینی داوای له‌ سێ وڵاته‌كه‌ كردووه‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بگرنه‌ به‌ر بۆ گره‌نتی كردنی وه‌ستانی شه‌ڕ و پاراستنی گه‌لی سوریا و له‌ كۆتایدا گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان و ده‌رهێنانی برینداره‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان .

موگیرینی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ هه‌موو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێشی ناردووه‌ ده‌ڵێت وه‌ستاندنی شه‌ڕ هه‌لێك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كانی ئاشتی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات .

 


ئاماده‌كردنی: رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.