هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " هێرۆ و فریا " بۆ وه‌رزی به‌هار و جه‌ژنی نه‌ورۆز خه‌ریكی تۆماركردنی نوێترین گۆرانی خۆیانن .
ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كه‌ن كه له ئێستادا زۆر شتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، ئه‌و ماوه‌یه زۆر كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان زوو ته‌واو بێت ، هه‌روه‌ها داوای پشتگیریش له هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن .
هێرۆ و فریا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین ، زۆربه‌ی كات گۆرانیی و كلیپه‌كانیان به شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه ، هه‌ردوو ناوبراو ژه‌نیاری ئامێری گیتارن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.