دوایی چل ڕۆژ لهكۆچى دوایی وه‌رزشكارى دیارى شارى سلێمانى و كوردستان حه‌مه‌ى عه‌بۆل ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌هۆڵى ته‌واری شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بوونى كه‌س و كار‌و دۆست و خزمانى و وه‌رزشوانانى شارى سلێمانى و كوردستان و به‌رپرسانى وه‌رزشى و حكومى به‌رێوه چوو
یادى چله‌ى كۆچ كردووى حه‌مه‌ى عه‌بۆل به‌سه‌رپه‌رشتى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ڕاگیرا .
له یادى كۆچ كردووى وه‌رزشكارى دیارى شارى سلێمانى چه‌ندین وتار‌و ووته خوێندرانه‌وه ، له‌لایه‌ن كه‌س و كارى و هاوڕێی و به‌رپرسانى وه‌رزشى كه‌تێیدا ڕۆڵ و ماندوو بون و ژیانى وه‌رزشى حه‌مه‌ى عهبۆڵ به‌ڕز نرخێندرا، كه‌هه‌موو ته‌مه‌نى له‌خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان و ناوچه‌كه بووه ، جێگاى ستایش و ڕێزه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.