ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لەگەڵ چه‌ند سیناتۆرێکی ئەو وڵاتە دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاوتوێ دەکات.
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایه، ڕۆژی سێشه‌ممه 27/2/2018 له‌گه‌ڵ هەرسێ سیناتۆر تیم كاین، تێد كروز و جیم ئینهۆف کۆ بووەتەوە.
مەسرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رایگەیاندووە، کە سوپاسی سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كانی كردووە بۆ پاڵپشتیی به‌رده‌وامیان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی، هه‌روه‌ها رایگەیاندووە، گفتوگۆی چڕیان له باره‌ی پهیوهندییەکانی هه‌ولێر و واشنتۆن ئه‌نجام داوه و جه‌ختیشیان لەوە كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته حکوومەتی عێراق ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان، جێبه‌جێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.