جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌كانی له باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكات.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربریوه‌و كارئاسانی و هه‌ماهه‌نگی كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌كانی له باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ ناكات.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی خۆیشی له باره‌ی بریاری دواخستنی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه بۆ 31-5-2018 ده‌ربڕی.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28-2-2018 به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژنه‌وه‌ی زانستی، ته‌واوبوونی به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی راگه‌یاند.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.