فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر له هه‌ر خوله‌كێكدا په‌یه‌ده داوا بكات ئه‌وا له‌شكری رۆژ ئاماده‌یه بچێته عه‌فرین و به‌رگری بكات، چونكه هه‌ر له بنه‌ره‌ته‌وه ئه‌و له‌شكره هى رۆژئاوایه‌و ته‌نیا له رووی مه‌شق و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه سه‌ر به فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانییه.
لیوا به‌هجه‌ت، سێلكی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له ده‌ستپێكی شه‌ڕی سوریاوه له‌شكری رۆژ ویستویانه بچن بۆ كوردستانى سوریا و به‌رگری له رۆژئاوا بكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه .
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی زێره‌ڤانی راشیگه‌یاند: له‌شكری رۆژ چه‌ندین جار ویستویانه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌رگرى له هه‌ر په‌لاماردان و ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر خاكى كوردستان بكه‌ن به‌ڵام له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر له هه‌ر خوله‌كێكدا رێگه بدرێت ئه‌وا له‌شكری رۆژ ده‌چێته عه‌فرین و به‌رگری ده‌كات، چونكه هه‌ر له بنه‌ره‌ته‌وه ئه‌و سوپایه هى رۆژئاوایه‌و ته‌نیا له رووی مه‌شق و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه سه‌ر به فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانییه، ئه‌گینا ئه‌وان له شكرێكی تایبه‌تن به رۆژئاوا.
شایه‌نی باسه رێگری كردنی په‌یه‌ده له چوونی له‌شكرى رۆژ بۆ به‌رگریكردن له عه‌فرین له‌كاتێكدایه، كه په‌یه‌ده رێگا ده‌دات میلیشیاكانی سه‌ر به‌به‌شار ئه‌سه‌د بچنه نێو عه‌فرین و به ناوى یه‌كپارچه‌یى خاكى سوریا به‌رگری له شار كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام رێگه له هێزێكی كوردی وه‌ك له‌شكرى رۆژ ده‌گرێت كه نابێ بگه‌ڕێنه‌وه نێو خاكی رۆژئاوای كوردستان و به‌رگری له خاك و گه‌لی خۆیان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.