Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:37

ریال مه‌درید له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌کان له‌م وه‌رزه‌ به‌شى شکست بووه‌

ریال مه‌درید شه‌وى رابردوو به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل شكستى هێنا
ریال مه‌درید له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كان له‌م وه‌رزه‌ به‌شى شكست بووه‌
کوردستان TV
100%

یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى پاله‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌م وه‌رزه‌ى خول له‌شكست و له‌ئه‌نجامدانى خاڵ به‌رده‌وامه‌ به‌جۆرێك ناتوانێ پارێزگارى له‌نازناوه‌كه‌ى بكات كه‌ وه‌رزى رابردوو بوو به‌پاله‌وانى خول .

له‌م وه‌رزى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیادا یانه‌مه‌دریدیه‌كه‌ له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى یانه‌ كه‌ته‌له‌لۆنیه‌كان شكستى هێناوه‌ كاتێك له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر سێ یانه‌كانى  به‌رشه‌لۆنه‌ ، گیرۆنا ، ئیسپانیۆل دووچارى شكست هاتووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتوبێ  .

دوا هه‌مین شكستی  یانه‌ى ریال مه‌درید شه‌وى رابردوو به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل شكستى هێنا به‌ئه‌نجامێكى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر .

یانه‌ى ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و جامى شا بێ هیوا بووه‌ له‌پاله‌وانى بوونى و به‌ده‌ست هێنانى جامێك كه‌بتوانێ به‌ده‌ستى بێنێ خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه‌ كه‌له‌م قۆناغه‌ى خولدا توانیویه‌تى له‌یارى چوون  سه‌ركه‌وتوبێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .

مه‌درید یارى گه‌رانه‌وه‌ى ماوه‌ بۆ به‌پاله‌وانى بوونى له‌جامه‌كه‌ و پارێزگارى له‌نازناوى پێشووى له‌خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ده‌بێـت به‌ئاست و ئه‌نجامى باشتر به‌دیار بكه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێت له‌یاریه‌كانى داهاتووى .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.