وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم له لایه‌ن چیكه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا یه‌ك ناگرێته‌وه.
وته‌بێژى حكومه‌تى توركیا، به‌كر بۆزداغ، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى چیك، "پشتیوانیكردنێكى ئاشكراى تیرۆره.
بۆزداغ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ ده‌ریكردووه، رایشگهیاندووه، ئازادكردنى ساڵح موسلیم، پرسێكى سیاسییه و پێچه‌وانه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تییه.
ناوبراو هۆشداریشى دا له لێكه‌وته‌كانى ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و چیك.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و بڕیاره نموونه‌یه‌كى نوێیه بۆ ده‌ركه‌وتنى مه‌وداى دووڕوویى و راستگۆ نه‌بوونى ئه‌وروپا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
به‌كر بۆزداغ، باسى له‌وه‌شكرد، پارتى یه‌كێتى دیمو‌كراتى، كه لقى پارتى كرێكارانى كوردستانه، له لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه به رێكخراوێكى تیرۆریستى هه‌ژمار كراوه، چیكیش ئه‌ندامى ئه‌و یه‌كێتیه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه "چیک نموونه‌یه‌كی نوێی پێشكه‌شكرد و دەریخست كه چه‌نده دوورن لە باوەڕپێکردن و ناڕاستن له باوەڕەكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە ئەورووپا".
ئه‌مڕۆ، دادگایه‌كى چیك له پراگى پایته‌خت، بڕیاریدا ساڵح موسلیم ئازاد بكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توركیا له زارى به‌رپرسانى باڵایه‌وه داواى ده‌كرد، ناوبراو راده‌ستى توركیا بكرێته‌وه.
ئێواره‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو، له پراگ، پۆلیسى ئینته‌رپوڵ ساڵح موسلیمیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكارى توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.