فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا بۆ گەلی ھەرێمی کوردستان : ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لەشەڕی تیرۆری داعش و پێشوازیکردن لە پەنابەران ، ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستانیشدا .
لەمیانی دوا دیداری جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان کە کوردێکی ههريَمى کوردستانی، لەلایەن سەرجەم سەرۆکەکانی فراکسیۆنی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا پێشوازیکرا ، فەلاح حەسەن دەڵێت لەمیانی کارە فەرمیەکەی خۆماندا دوا گۆڕانکاری و پەیامی گەلی کوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانمان بەسەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا گەیاند و باسی رەوشی ئەمڕۆی کوردستانمان بۆ کردن ، فەلاح حەسەن دەڵێت داوامان لەپەرلەمانی ئیسپانیا کرد کە ھەماھەنگ بن لەگەڵ گەلی کوردستان و پەرلەمانی کورستاندا، لەلای خۆیەوە (خاتوو ئانا پاستەر) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلانی ئیسپانیا کە پارتی دەسەڵاتە ، بەناوی سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا بەخێرھاتنی ئەم گەنجەی کورستانی کردو گوتی ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لەشەڕی بەردەوامیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش و پێشوازیکردنی گەلی کورستان لە لێقەومان و پەنابەران بەرز دەنرخێنین، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەشدا کە ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستاندا.
خالید عهلی: ئهڵمانیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.