Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:36

به‌ریتانیا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجام ده‌دات

ئه‌گه‌ر بسه‌لمێندرێت چه‌كی كیمیاوی به‌كارهاتووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا رایده‌گه‌ێنێ، وڵاته‌كه‌ی له‌وانه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی حكومه‌تی سوریا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌ربكه‌وێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌كی به‌ڕیتانی بۆریس جۆنسن گوتی: ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌ و توانیمان بیسه‌لمێنین و پێشنیارێك هه‌بوو بۆ ئێمه‌ تاوه‌كو بجوڵێین ئه‌وا به‌جددیی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا 59 موشه‌كی كروزی له‌ جۆری تۆماهۆكی هاویشت بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسمانی سه‌ربازیی سوریا وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ ناوچه‌ی خان شیخۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه‌ له‌ چواری مانگی 4 ی 2017 دا.

له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند هێشتا ئاماده‌یه‌ سزای ئه‌و لایه‌نانه‌ بدات كه‌ چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه‌ له‌ سوریادا.

ده‌زگای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا جه‌ختی له‌ به‌كارهێنانی سارین كردۆته‌وه‌ له‌ مانگی چواری 2017 دا له‌ خان شیخۆن كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 83 كه‌س.

سوریا له‌ ساڵی 2013 دا به‌پێی ڕێكه‌وتنێكی نێوان ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا ڕازی بوو جبه‌خانه‌ی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی له‌ناوببات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.