Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:33

مەسروور بارزانی و جۆناسان کۆهین کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

بە سەردانێكی فەرمی لە واشنتۆنە
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی لە واشنتۆن لەگەڵ هەریەك لە برێت مه‌كگۆرك و جۆناسان كۆهین كۆبووەوە، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی كاریگەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرد.


لەمبارەیەوە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری فەرمی خۆیدا، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "دیدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش و جۆناسان كۆهین جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و ئۆراسیا.

ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هەروەها نووسیویەتی "لە كۆبوونەوەكاندا باسمان له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ڕێكاره‌كانی بنیادنه‌وه‌ی متمانه‌ كردووە. هه‌روه‌ها گفتوگۆمان هه‌بوو له‌باره‌ی ڕۆڵی گرنگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.

مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی لە واشنتۆنە و ژمارەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ئەنجام دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.