Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:30

مەحموود سەنگاوی: هێرۆ خان سیاسەتێکی هەڵەی کردو یەکێتی گەیانده‌ ئەم ئاستە

مەحموود سەنگاوی: دەسەڵاتی ماڵی هێرۆخان، هێندەی هەموو مەكتەبی سیاسییە
کوردستان TV
100%


مەحموود سەنگاوی، یەكێك لەو سەركردانەی یەكێتی كە بەردەوام وەك پشتیوانی بەرهەم ساڵح ناوی دەهێنرێت. ئەو رەتیدەكاتەوە لە یەكێتی چووبێتە دەرەوە و لەهەمانكاتیشدا سۆزی خۆی بۆ بەرهەم ساڵح ناشارێتەوە و دەڵێت" لە هەندێك سیاسەتی پێشووی خۆم پەشیمانم و بەهەڵەی دەزانم. كاتی خۆی دژی بزووتنەوەی گۆڕان بووم و توندوتیژیمان كرد بەرامبەریان. لەو رۆژەوەی بەرهەم ساڵح لە یەكێتی چووەتە دەرەوە، باسم نەكردووە و باسی ناكەم. رۆیشتووە خوا حافیزی بێت و دژیشی نابم و خۆشم دەوێ".

مەحموود سەنگاوی پێیوایە ململانێكانی نێوخۆی یەكێتی لە دوای بڵاوبوونەوەی نامەكانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵەوە پێیان ناوەتە دۆخێكی مەترسیدارەوە "من لایەنگری كاك كۆسرەت دەكەم، چونكە كاك كۆسرەت بەهەق دەزانم نەك هێرۆخان. راستە هێرۆخان هاوژینی مام جەلالە و زۆر رێزم بۆی هەیە و وەك دایكم مامەڵەی لەگەڵ دەكەم، بەڵام سیاسەتێكی هەڵەی كرد و لەسەر دەستی ئەو یەكێتی گەیشتە ئەم ئاستە. 

وتیشى" بەرهەم ساڵحی لێدەرچوو، بزووتنەوەی گۆڕان و كاك نەوشیروان مستەفای لێدەرچوو. هەموویان لە ئەنجامی ئەو هەموو ئەزیەتدان و ناعەدالەتییە رۆیشتن. دواتر كەوتنە گیانی بەرهەم ساڵح و سبەی دەكەونە گیانی یەكێكی دیكە. من هێرۆخان بە بەرپرسی یەكەم دەزانم لەو دۆخە". 

بەبڕوای ئەو، نامەكەی كۆسرەت رەسوڵ دەریدەخات كە كۆسرەت چەند ساڵە لەبەر موراعاتكردنی ماڵی مام جەلال دەسەڵاتەكانی خۆی جێبەجێ نەكردووە "بەڵام نامەكەی هێرۆخان ئەمر بوو بۆ كاك كۆسرەت. روونە كاك كۆسرەت چ كۆنگرەیەكی دەوێ، كۆنگرەیەك كە نە كوڕی خۆی و نە ماڵی مام جەلال دەستی بەسەردا نەگرتبێ". 

هەریەك لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵ یەكدی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە لە رێبازی تاڵەبانی لایانداوە، مەحموود سەنگاوی رێبازە راستەقینەی مام جەلال بە "یەكێتی حیزبی رەنجدەرانی بیر و بازوو" نێو دەبات و پێیوایە نابێ ببێتە حیزبی بنەماڵەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵ "ئێستا لەناو یەكێتیدا، ماڵی هێرۆخان بە تەنیا هێندەی هەموو مەكتەبی سیاسی دەسەڵاتیان هەیە.

سه‌رچاوه‌:  دیمانه‌ له‌گه‌ل رووداو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.