هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د كارمه‌ندى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانه و له ساڵى 2001ـه‌وه له به‌شه‌كانى میوزیك و مۆنتاژ و به‌رنامه‌كان كارى كردووه و له ئێستادا وه‌كو ئاماده‌كار و وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ر توانیویه‌تى چه‌ندین پڕۆگرامى دیكۆمێنتارى سیاسی و هونه‌ر و كلتورى و مێژووى و گه‌شتیارى تۆماربكات.
ئه‌م دیكۆمێنتیاریانه پێكدێن له ناساندنى شوێهواره مێژوویه‌كانى ووڵاتان و ناساندنى كلتور و رۆشنبیرى جیاواز له نێوان گه‌لان هه‌روه‌ها به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌م دیكۆمێنتاریانه بریتین له كاركردن له‌سه‌ر ئایین و كه‌رتى گه‌شتیارى و مێژووى سیاسى و سه‌ربه‌خۆیی ووڵاتان .
هه‌موو چوارشه‌مه‌یه‌ك كاتژمێر 22:00 به كاتى هه‌ولێر ئه‌لقه‌یه‌ك له شاشه‌ى ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان په‌خش ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.