Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:50

پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى دیکه‌ى بارانبارین دەکرێت

ئاگادارییه‌ك له‌ كه‌شناسییه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ڕۆژانى داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ڕۆژانى داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌، پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى دیكه‌ى بارانبارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکانى هەرێمى كوردستان, سبەى دووشەممە 26/2/2018، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریى شەپۆڵێکى بارانبارین.

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا و دەریاى سوور و دەریاى سپیى ناوەڕاست، کار دەکاتە سەر هه‌رێمى كوردستان، بارانبارین لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت.

سەبارەت بە ڕێژەى بارانبارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى شارەکان، كه‌شناسی باسى له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە و سلێمانى بە پلە یەک زۆرترین ڕێژەى بارانى دەبێت، کە لە هەندێ کات دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو، جگە لە سەنتەرى شارەکانى ئەم دوو پارێزگایە، ناوچە شاخاویەکانیشیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى هەیە، هەروەها سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانیشى، ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى هەیە بەهۆى بارانبارینەوە.

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ لەگەڵ بارانبارین، هەندێك کات هەورە تریشقەش دروست دەبێت، پله‌ى گه‌رماش به‌ چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت، لە پارێزگاى که‌رکووک و سلێمانیش، خێرایى با زیاد دەکات، كه‌ لە هەندێك کات خێرایی با ده‌گاته‌ سەرووى 25 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا لە کاتى بارانبارین، کاریگەریی ئەم شەپۆله‌ش تا ڕۆژى چوارشەممە 28/2/2018 بەردەوام دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.