دوایی ره‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان بڕیاره له مانگى سێ به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى ده‌ستى كوردستان خولى تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت .
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیه‌كه له‌گه‌ل یانه‌كانى به‌شداربووى خول له‌ماوه‌یه‌كى نزیك بڕیار له‌سه‌ر كات و شوێن و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى خول له‌سه‌ر شێواز و سیسته‌م بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت .
خولى تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌كانى كوردستان دوایی چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆر ده‌ڕوات به‌ڕێوه كه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى پالَپشتى ماددى بۆ خول و پالهوانێتیهكانى وه‌رزش ئه‌م چالاكیه‌ش دوو سال ده‌بێ به‌ڕێوه نه‌چووه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.