Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:08

تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى کچانى یانه‌ى سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى یانه‌کانى عێراق

بریاره‌ مانگى داهاتوو له‌ به‌غداد قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق به‌رێوه‌بچێت
تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى یانه‌كانى عێراق
کوردستان TV
100%

له‌ شارى به‌غداد یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى ساڵانه‌ى فیدراسیۆنى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق به‌رێوه‌چوو بۆ یانه‌كانى پیاوان و ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو.

چالاكی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ فیدراسیۆنه‌كه‌ راكردنى ماوه‌ درێژى یانه‌كانى سه‌رتاسه‌رى عێراق بوو، پاش ململانێییه‌كى به‌هێزى تیپه‌كان  له‌سه‌ر ئاستى تیپ كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ بوونه‌ پاڵه‌وان و جامه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ .

كچه‌ به‌شداربووه‌كانى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى  پێكهاتبوون له‌ ( باخان جه‌بار ، رێناز سه‌عید ، بانو ته‌ها ، شاجوان جه‌بار ، ئه‌سما سه‌فده‌ر ) به‌ سه‌ركردایه‌تى دكتۆر سیروان حامدى راهێنه‌ر.

یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌ به‌ ته‌نیا یاریزانێك به‌شدارى كرد له‌سه‌ر ئاستى تاك له‌ راكردنى 8 كیلۆمه‌ترى ئافره‌تان، ئامال خزرى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پله‌ی یه‌كه‌مى به‌ ده‌ستهێنا.

بریاره‌ مانگى داهاتوو له‌ به‌غداد قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له‌سه‌ر تراكه‌كانى یاریگاى چادریه‌ به‌رێوه‌بچێت و تاوه‌كو مانگى 10ـى ئه‌مساڵ به‌ سێ قۆناغ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت .

راگه‌یه‌ندراوی فیراسیۆنى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.