Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:45

دوو پۆلیسى کوردى که‌رکوک تیرۆر ده‌کرێن گومان هه‌یه‌ به‌ ده‌ستى داعش ئه‌نجامدرابێت

ئه‌م ئێواره‌یه‌ چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ئه‌نجامیان داوه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند " ئه‌م ئێواره‌یه‌ چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو له‌ سنورى گوندى كباحیه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركوك كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ربه‌ گروپى تیرۆریستى داعش بن ، ته‌قه‌یان له‌ ره‌بایه‌كى پۆلیسى ئاماده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك كردووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیسى كوردى ناو ره‌بایه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره‌ 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى روونكردۆته‌وه‌ گوندى كباحیه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو چه‌ى نه‌وتیه‌كانى خه‌بازه‌ و به‌ بیره‌ نه‌وتى ژماره‌ 3 ناسراوه‌ سنووره‌كه‌شى ده‌كه‌وێته‌ باشورى كه‌ركوك كه‌ به‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، هه‌ردواى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش  چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان به‌ره‌و گوندى خه‌بازه‌ى هه‌مان ناوچه‌ رایانكردووه‌ 

شیاوى باسه‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ ترس و دڵه‌ راوكێیه‌كى زۆر له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى بڵاو بۆته‌وه‌ گوایه‌ داعش به‌نیازى داگیر كردنى كه‌ركوكه‌ وپێشتریش هه‌واڵگرى عێراقى به‌ نوسراوى فه‌رمى پۆلیسى كه‌ركوكى له‌مه‌ترسیه‌كانى كه‌ركو ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.