گروپی شه‌باب كه لقی رێكخراوی قاعیده‌یه له سۆماڵ، به‌رپرسیارێتی ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. تا پێش ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ش پایته‌ختی سۆماڵ بۆ چه‌ند مانگێك ئارام بوو.
به وته‌ی پۆلیس و شایه‌تحاڵان سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له شاری مۆگادیشۆ ته‌قیوه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی دووه‌میش له نزیك هۆتێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشته 18 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 20 كه‌س.
گروپی شه‌باب وه‌ك بۆخۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به‌نیازی رووخاندنی حكومه‌تی سوماڵن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات و راڤه‌ی تایبه‌تی خۆیان ده‌رباره‌ی ئیسلام له‌م وڵاته‌دا پیاده بكه‌ن و له 10 ساڵ به‌ملاوه كه هێرشی چه‌كدارییان ده‌ستپێكردووه به هه‌زاران هاوڵاتی سۆماڵی و سه‌دان خه‌ڵكی سڤیلیان له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا كوشتووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.