كۆمپانیای سامسۆنگ جێگیرترین میمۆری (SSD) ی جیهانی ڕه‌وانه‌ی بازاڕ كردووه كه توانای ئه‌مباركردنی (30.72) تێرابایت زانیاری هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری وۆرچ، تاكو ئێستا هیچ میمۆرییه‌كی (SSD) ی (2.5) ئینچی نه‌بووه كه بتوانێ ئه‌و ئاسته له زانیاری له خۆدا بگرێت، میمۆری نوێی كۆمپانیای سامسۆنگ له ژێر ناوی (PM 1643) له (32) توێژی یه‌ك تێرابایتی له میمۆری ( NAND) پێكهاتووه كه له‌سه‌ر هه‌ر كام له‌وان (16) ژێر توێژی پێكهاتوو له چیپسگهلی ( V-NAND) بۆ سه‌یڤ كردنی (512) گێگا بایت زانیاری، له‌به‌رچاو گیراوه‌و ئه‌و میمۆرییه ده‌توانێ (5700) فێلمی سینه‌مایی به كوالیتی یه‌گجار به‌رز له خۆ بگرێت.
سامسۆنگ پێشتریش میمۆرییه‌كی (16) تێرابایتی بۆ سه‌یڤ كردنی هه‌موو جۆره زانیارییه‌ك ئاراسته كردبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رچی له‌و سیگیت، میمۆرییه‌كی (SSD) ی (60) تێرابایتی ئاراسته كردبوو، به‌ڵام ئه‌و میمۆرییه به شێوه‌ی (3.5) ئینجی داڕ‌ێژرابوو، هه‌ر بۆیه پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كرا.
شایانی باسه، خێرایی خوێندنه‌وه‌و سه‌یڤ كردنی زانیاری له سه‌ر ئه‌و هارد دیسكه به نۆره (2100 – 1700) مێگابایت له چركه‌یه‌كدایه كه سێ هێنده‌ی هارد دیسكهكانی دیكه‌یه.
سه‌چاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.