Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:48

له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه‌

هه‌ڵگرانی نه‌خۆشی ته‌لاسیما داواى ده‌رمان ده‌كه‌ن له‌ به‌غدا
کوردستان TV
#7
100%

بۆ جارى سێیه‌م ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، هه‌ڵگرانى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و كه‌مئه‌ندامان چوونه‌وه‌ به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ شارى هه‌ولێر تا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تى عێراق، بۆ دابینكردنى ده‌رمان و پێداویستیه‌كانیان.

ئه‌و هاووڵاتییانه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانیان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بوون، هاوكات لەو گردبوونەوەدا داوا لە حكوومەتی عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ هەرچی زووە دەرمان ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و داواكاریشن فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه‌.


ماوەی سێ رۆژە هاووڵاتییانی نەخۆش، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و پێشمەرگە بریندارەکان و پەككەوتوان گردبوونەوەی ناڕەزاییان بەهۆی نەبوونی دەرمان و داخرانی فڕۆکەخانەکان، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئەنجام دەدەن، ژمارەیەكی بەرچاو لەو کەسانە لە دەرەوەی وڵات پێویستییان بە چارەسەرە، بەڵام به‌هۆی داخستنی گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانەوە، ناتوانن سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/2/2018، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانیان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بوون، هاوكات لەو گردبوونەوەدا داوا لە حكوومەتی عێراق كرا، كه‌ هەرچی زووە دەرمان ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە بەهۆی نەبوونی ده‌رمانەوە، چەندین نەخۆش گیانیان لەدەست داوە و چەندانی دیکەش گیانیان لە مەترسیدایە.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌، له‌شارى هه‌ولێر، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر خاوه‌ن پێداویستى و كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن نه‌خۆشییه‌ دێژخایه‌نه‌كان بوونیان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئاواره‌كانى نیشته‌جێی كوردستانیش سوود مه‌ند ده‌بن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ڵام حكومه‌تى عیراق هیچ هاوكارییه‌كمان ناكات.

هه‌ڵگرى نه‌خۆشی ته‌لاسیمیایه‌، له‌ لێدوانێكدا رایانگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ده‌رمان له‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستیدا نه‌ماوه‌، ئێمه‌ى هه‌ڵگرانی نه‌خۆشی ته‌لاسیما ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ڵگرانى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌هۆی نه‌بوونى ده‌رمان دووچارى دۆخێكى خراپی ته‌ندروستى ده‌بنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.