Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:15

به‌رده‌ره‌ش: به‌هۆی رووداوێکی هاتووچۆ دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا

به‌ هۆی تێكچوونی جه‌سته‌یانه‌وه‌ تا ئێستا نه‌زانراوه‌ كێن
به‌رده‌ره‌ش: به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و شاره‌دێی روڤیا له‌ نزیك گوندی قه‌ره‌ناز 2 هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ره‌ش به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان كامیۆنێكی بار هه‌ڵگری توركی و ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتای تایبه‌ت روویداوه‌ كه‌ به‌هۆی تیژلێخورین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌ ئه‌و رووداوه‌ رویداوه‌.

راشیگه‌یاند:  به‌هۆی تێكچوونی جه‌سته‌ی 2 هاوڵاتیه‌كه‌ تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و 2 هاوڵاتیه‌ كێن و خه‌ڵكی كوێن.

گوتیشی: ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌ كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس به‌ دوای ناسنامه‌ی 2 هاوڵاتییه‌كه‌دا ده‌گه‌رێت.

شیاوی باسه‌ رێگای نێوان به‌رده‌ره‌ش - روڤیا رێگایه‌كی تاك سایده‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌و ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ش وای كردووه‌ كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێبكه‌وێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.