Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:23

هاووڵاتیەک لەماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی: بە فیشەک گیانی لەدەست داوە
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی، هاوڵاتییەک لەماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک گیانی لەدەست داوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت رووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود فیشەک لەدەستی دەرچووە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی، هاوڵاتیەك لەماڵەكەی خۆیدا فیشەكێك بەر سەر سنگی كەتووەو تا گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شۆڕش گیانی لەدەستداوە.

هەروەها گوتیشی: هاوڵاتیەكە خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە و پیشەی كاسبە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردوەو هۆكاری كوشتنەكەشی دیاری نەكراوە ئاخۆ خۆكوژییە یاخود فیشەكی لەدەست دەرچووە.

دوای رووداوەکە، تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.