سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا كرد و له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژئاوا و شاری عه‌فرین تاوتوێكرا و بیروڕا له‌باره‌ی ئایینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و هاوكێشه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاڵوگۆڕ كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ـی 2ـی 2018 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا كرد.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژئاوا و شاری عه‌فرین تاوتوو كرا و بیروڕا له‌باره‌ی ئایینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و هاوكێشه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی میوان كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها لایه‌نه سوورییه‌كان و چالاكییه سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا بۆ سه‌رۆك بارزانی خسته‌ڕوو و سه‌رۆك بارزانیش له وته‌یه‌كدا ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر ئایینده و ته‌حه‌دییاتی به‌رده‌م گه‌لی كورد له سووریا و ئامۆژگاریی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی شاندی میوان كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: كه‌ی دی پی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.