Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:27

کاتژمێرێک به‌ 42 ملیۆن دۆلار دروست ده‌کرێت و تا 10 هه‌زار ساڵ کار ده‌کات

پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رو خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن ده‌ست پێكراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست كرا به‌ دروست كردنی كاتژمێرێك كه‌ ده‌توانێ به‌ به‌بێ وه‌ستان بۆ ده‌ هه‌زار ساڵ كار بكات.

پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رو  خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن جیف بیزۆس ده‌ست پێكراوه‌ به‌ ئامانجی دروست كردنی كاتژمێرێك كه‌ ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی ده‌ هه‌زار ساڵ به‌ بێ وه‌ستان كار بكات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ جیف بیزۆس، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌رزی كاتژمێره‌كه‌ 150 مه‌تره‌و سوپاسی هه‌ر یه‌ك له‌ دانی هێلیس و چانده‌ر رۆس ده‌كه‌م له‌ داهێنانه‌كه‌یان.

شایانی باسه‌ كاتژمێره‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له‌ رۆژئاوای ویلایه‌تی تكساس داده‌نرێت و كۆی تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 42 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.