به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، سالی جۆنز، گوته‌بێژی كۆمپانیای شیفرۆن رایگه‌یاندووه، له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان راگرتبوو، به‌ڵام جارێكی دیكه بۆ كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
"سالی جۆنز" ووته‌بێژى كۆمپانیاى شیفرۆن كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به بواری نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه ، دواى راگرتنی كاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ، له‌ئێستادا كاره‌كانی ههڵكهندینیان له ژماره‌یه‌ك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا ده‌ستیپێكردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا به‌هۆی ئالۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداده‌وه كه له‌دواى پرۆسه‌ى ریفراندۆم قوڵتر بوونه‌وه ، كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی كاره‌كانی له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.