Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:01

نوجێفی: هیچ کەسێک بەتەنها ناتوانێت فەرمانڕەوایەتی عێراق بکات

لەمیانی پێشوازی كردنی جێگری سەرۆكی نێردەی ژاپۆن
کوردستان TV
100%

ئەم لێدوانەی نوجێفی لەمیانی پێشوازی كردنی هات لە ئەكیرا ئاندو جێگری سەرۆكی نێردەی ژاپۆنی لەعیراق.


ئەمرۆ سێشەممە ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند: نابێت لەلایەن تاكە كەسێكەوە دەسەڵاتی عیراق ببرێت بەرێوەو پێویستە حكومەتی زۆرینە پێكبهێنرێت و باشترین چارەسەریش نەهێشتنی جیاوزای تائیفی و بەشداری كردنی هەڵبژاردنەكانە لەسەر بنەمای بەرنامەرێ

نوجیفی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە سەرباری كێشە هەڵپسێردراوەكان بەڵام حزبەكان دەتوانن یارمەتیدەری یەكتر بن بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسی كە زۆربەی پێكهاتەكانی گەلی عیراق لەخۆبگرێت ،بەرەی ئۆپزسیۆنیش هەبێت كە سەرجەم پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت ئەمەبكرێتە هەنگاویەكی گواستنەوە بەئامانجی گەیشتن بە چارەسەری نیشتیمانی گشتگیر.

تەئكیدیشی كردەوە هیچ كەسێك بەتەنها ناتوانێت فەرمانڕەوایەتی عێراق بكات بۆیە پێویستە هاوكاری و لەیەكگەیشتن لەنیوان لایەنەكاندا هەبێت.

وتیشی باشتر وایە سوود لە ئەزمونەكانی رابردوو وەرگرین و هۆكاری شكستەكانمان دەستنیشان بكەین لە پێناو گەیشتن بە دەوڵەتێكی دادپەروەر و گێڕانەوەی ناسنامەی نیشتیمانی وپاراستنی هاوڵاتیان وبەرقەراركردنی یاسا.

هەروەك بوونی چارەسەری سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئابوری بەگرنگ زانی بەمەبەستی رێگە گرتن لە درووستبونەوەی تێرۆرو توندوتیژی بە كۆپییكی نوێ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.