هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ئه‌كاونتی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی كه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ مافه ڕه‌واكانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كردۆته‌وه.
هێمن هه‌ورامی دوای به‌شداریكردنی له كۆنفڕانسی ڤاڵدای له مۆسكۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ڕۆڵی ڕووسیا له ناوچه‌كه، ده‌ڵێت: سێرگی ڵاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌رده‌م كۆنفرانسی ناوبراودا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مافه ڕه‌واكانی كورده له عێراق و پشتیوانی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان .
شایانی باسه به‌پێی گوته‌ی شاره‌زاو دبلۆماتكاران به‌شداری كردنی شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له كۆنفرانسی میونشن به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن و ئاماژه ده‌ده‌ن كه به‌شداری كردنی شاندی كورد له‌و كۆنفڕانسه ده‌رگای دبلۆماتی به رووی كورد كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.