پارێزگاری سلێمانی دابه‌شكردنی فۆرمی خۆراكی ساڵی 2018 ی هاووڵاتیان پابه‌ند ده‌كات به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌مانه‌ی بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هه‌ركه‌سێكیش به‌ڵگه‌مانه‌ی بایۆمه‌تری نه‌بێ بێبه‌ش ده‌بێ له فۆرمی خۆراكی ساڵی 2018.
به‌پێی نووسراوێك كه واژۆی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانیی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پسوله‌ی خۆراكی سلێمانی كراوه ، له نووسراوه‌كه داوا كراوه كه پێویسته هاووڵاتیان ئاگادار بكرێنه‌وه خۆیان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماربكه‌ن، چونكه دابه‌شكردنی فۆرمی خۆراكی ساڵی 2018 پابه‌ندكراوه به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌مانه‌ی بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.