Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:18

نوری مالیکی: کوژرانی 27 چه‌کداره‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نابێت

داعش 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌ حه‌ویجه‌ كوشت
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كوژن و نوری مالیكیش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش ده‌دات.

نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی حه‌ویجه‌ كه‌ 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی تیایدا بوونه‌ قوربانی،به‌بێ سزا تێپه‌ڕنابێت و ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی باش بۆ لێدان و راوه‌دوونانی تیرۆریستان،بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌ناوببردرێن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: كه‌ چه‌كدارنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی سه‌عدونییه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك كه‌وتوونه‌ته‌ نێو بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.

شایانی باسه‌ به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای به‌سراوه‌ هێنراوه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.