Erbil 5°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 22:53

سووده‌کانی خوادرنی کونجی چین؟

وه‌كو گۆشت زیانی نیه‌
kunge
کوردستان TV
100%

خوادرنی كونجی سوودی زۆره‌ بۆ مرۆڤ به‌تاییه‌تی ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به‌بێ تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ هیچ ماده‌یه‌كی تر بخورێت.

پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: كونجی 3هه‌ێنده‌ی شیر ماده‌ی كالیسیۆمی تێداییه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا كونجی دژی  پووك بوونه‌وه‌ی ئێسك و كه‌ڕ دژی رۆماتیزم و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌.

له‌ سووده‌كانی تری كونجی بیركردنه‌وه‌ و بینینی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و كۆلیستڕۆڵیش داده‌به‌زێنێت.

هه‌روه‌ها لێكدانی كونجی له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانی ترده‌بێته‌ هۆی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌و خواردنانه‌ ، كونجی  ده‌توانێت چه‌ورییه‌ سوودمه‌نده‌كانی له‌ش دابین بكات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌ پێستێكی سه‌ڵامه‌ت مان هه‌بێت و هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی مووی سه‌ر زۆر بكات .

شایانی باسه‌ سووده‌كانی كونجی هاوشێوه‌ی سووده‌كانی گۆشته‌ به‌ڵام وه‌كو گۆشت زیانی نیه‌.

سه‌رچاوه‌ / گۆڤاری ئه‌لمجه‌له‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.