حەیدر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نزیك بووینه‌ته‌وه و به‌م زووانه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه .
عه‌بادی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دۆچه ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه به‌م زوانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه و دانوستان هه‌یه و ویستوومانه ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی بگه‌ڕێنینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان .
له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش گوتی: له خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نزیك بووینه‌ته‌وه و ته‌نها ده‌مانه‌وێت دڵنیا بینه‌وه كه پاره‌كه بۆ حزبه‌كان ناڕوات .
ئه‌م قسه نوێیانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای ئه‌وه دێت كه بۆ سێ جار كۆبوونه‌وه له نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ریوه‌چوو له به‌غدا و داڤۆس و میونشن .
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له میونشن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو، هاوكات فشاری زۆری نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌میشه داوای جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری كردووه .
هه‌ر له میانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بە هەڵەیەکی مێژوویی وه‌سفكرد و راشیگه‌یاند نامانەوێت هەمان هەڵەی ساڵی 2011 دووباره بکەینه‌وه، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەرچوون، دوای چەند مانگێک گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەندێک ناوچە سەریانهەڵدا و دواتریش داعش هات و چەند شارێکی عێراق بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرد .
گوتیشی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستە لە مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق بەردەوام بن و لەڕووی هەواڵگری و لۆجیستیکییەوە پشتگیری‌یان بکرێت .
لە بەشێکی دیکەی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دۆچه ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی، حەیدەر عەبادی باسی کۆنگرەی کوەیتی کرد و رایگەیاند: کۆنگرەی کوەیت قۆناخی یەکەمە و، وڵاتان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دیدێکی پۆزەتیڤیان بەرامبەر عێراق هەیە .
هەرچەندە ئێران هیچ بڕە پارەیەکی لە کۆنگرەی کوەیت بۆ یارمەتیدانی عێراق تەرخان نەکرد، بەڵام عەبادی رایگەیاند: لایەنی ئێرانی پێی راگەیاندین لەڕێگەی کۆمپانیاکانییەوە دەیەوێت یارمەتیی عێراق بدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.