له مانگی داهاتوودا به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵ له ژێر ناوی " فێستیڤاڵی به‌هار له هه‌ولێر " له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ( هه‌ولێر ) به‌رێوه‌ده‌چێت .
ئه‌م فێستیڤاڵه له رۆژانی 23 و 24 مانگی داهاتوو له هه‌ولێر سازده‌كرێت كه هه‌ریه‌ك فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان ، فێستیڤاڵی خواردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكی جۆراوجۆری جیهانی و ناوخۆیی له خۆ ده‌گرێت .
په‌یجی spring festival له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاشكرایكردووه له رۆژه‌كانی 23 و 24 ی نه‌ورۆز له نیوه‌رۆوه تاكه دره‌نگانی شه‌و ئاهه‌نگ و چالاكی جۆراوجۆری جیهانی پێشكه‌ش ده‌كرێت و زیاتر له 20 چێشتخانه و كافی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و چه‌ندین گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نی جیهانی و ناوخۆیی اماده‌ی اهه‌نگه‌كه ده‌بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.