ئه‌گه‌ر تۆ له خۆت پرسیوه بۆچى هێڵى كه‌مه‌رت فراوان ده‌بێت، ته‌نها ته‌ماشاى ئه‌و جۆره خواردنانه مه‌كه كه ده‌یخۆیت به‌ڵكو ته‌ماشاى چۆنیتى خواردنت بكه.
كاتێك مرۆڤ له‌باره‌ى ته‌ندروستییه‌كى باش‌دا ده‌گه‌ڕێت چ جۆره خواردنێك بخوات باش و پێویستن بۆ له‌شى، باس له‌وه ده‌كرێت كه مرۆڤ پێویسته خۆراكى جۆراو جۆر و ده‌وڵه‌مه‌ند به هه‌موو مادده و جۆره‌كانى وزه بخوات كه پێویستن تا له‌شولارێكى ته‌ندروست و رێكى هه‌بێت و دوور بێت له قه‌ڵه‌وى و نه‌خۆشییه‌كان.
به‌ڵام جگه له‌وانه، نان خواردن چه‌ند ئه‌ته‌كیه‌تێكی خۆى هه‌یه، كه به ئه‌نجام دانیان مرۆڤ له نه‌خۆشى و قه‌ڵه‌وى دوور ده‌كه‌وێته‌وه و به پشتگوێ خستنیشیان مرۆڤ مه‌ترسى توشبوونى زیاتر ده‌بێت به قه‌ڵه‌وى و نه‌خۆشییه جۆراو جۆره‌كان.
گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى گۆڤارێكى ئه‌لیكترۆنییه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا روونكردنه‌وه‌یه‌كى ره‌خنه‌گرى گرتووه له شێوازى خواردن، خوارده‌مه‌نى بازارى، به‌شه خۆراكى زۆر، خواردن له كاتى ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن و پابه‌ند نه‌بوون به كاته‌كانى خواردن له‌گه‌ڵ خێزاندا ئه‌مانه هه‌موو به‌شێكن كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وى مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
پڕۆفیسۆر هیرۆیاسۆ ئایسۆ له‌گه‌ڵ هاوكارانى له زانكۆى ئۆساكا له وڵاتى ژاپون توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا به به‌شدارى كردنى 3200 ئافره‌ت و پیاوى ژاپونى ته‌مه‌نیان له نێوان 30 – 69 ده‌بوو و له نێوان ساڵى 2003 بۆ 2006.
به‌شداربووه‌كان پرسیاریان لێ كرابوو ده‌رباره‌ى مێژووى ڕیجیم كردنیان و سیسته‌مى نانخواردنیان، نیوه‌ى پیاوه‌كان و 58 له سه‌داى ئافره‌ته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كى خێرا خواردنیان خواردووه تا تیربون، ته‌نها له ژێر نیوه‌ى پیاوانى به‌شداربوو و یه‌ك له‌سه‌ر سێ له ئافره‌ته‌كان كه به خێرایى خواردنیان خواردووه.
ئه‌و گروپه به‌شداربووانه‌ى كه وتبویان تا تێربوون خواردنمان خواردووه و به خێرا، پێوه‌رى تۆماركردنى قه‌ڵه‌وى (بى ئیم ئاى) ئاستى قه‌ڵه‌وى ئه‌وانى به‌رزتر نیشان داوه هه‌روه‌ها وزه‌ى به‌رز و تواناتر بوونه، وه‌ك له‌وانه‌ى كه له‌سه‌رخۆ و تا تێربوون خواردنیان نه‌خواردووه.
پڕۆفیسۆر هیرۆیاسۆ ئایسۆ ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شێوازى خواردن كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان و پێویسته به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆ و ته‌ندروست خواردن بخۆین و هه‌روه‌ها مرۆڤ كاتێك له‌سه‌ر خۆ خواردن ده‌خوات مێشكى په‌یوندى به گه‌ده‌وه ده‌كات و ئاگادارى ده‌كات كه چیتر به‌سه و پێویسته بوه‌ستێت له خواردن به‌مه‌ش مێشكمان وا ده‌كات كه واز له خواردن بینین پێش پڕ بوونى گه‌ده‌مان.
گۆڤارى ته‌ندروستى به‌ریتانى له بڵاوكردنى ئه‌م تویّژینه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه مێشك و گه‌ده پێویستییان به چه‌ند خوله‌كێك هه‌یه تا به یه‌كتر ڕابگه‌یه‌نن كه ئه‌و مرۆڤه تێر بووه له خواردن، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به خێرا خواردن ده‌خۆن زور جار دواى تێربوونیشیان چه‌ند پاروویه‌ك زیاده ده‌خۆن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ئه‌وه‌بن كه تێریان خواردووه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر خۆ و كاتیى گونجاو به مێشك و گه‌ده‌یان ده‌ده‌ن، له كاتى گونجاو‌دا ده‌ست له نان خواردن هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌و پسپۆڕانه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ر پاروویه‌ك پێویسته به لایه‌نی كه‌م 10 – 20 جار به جوانى بجودرێت له ده‌مدا پاشان قوت بدرێت.
توێژینه‌وه‌كه له به‌شێكى تردا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنى چه‌ره‌ز پێش نان خواردن ئه‌گه‌رى قه‌ڵه‌وبوون زیاد ده‌كات و ئه‌وانه‌شى كه پێش خه‌وتن به 2 كاتژمێر پێش نووستن نان ده‌خۆن مه‌ترسى قه‌ڵه‌وبوونیان زیاتر له‌سه‌ره.
دكتۆر ده‌یڤید هاسڵه‌م پزیشكى گشتى و به‌ڕێوبه‌رى پزیشكى له كۆڕى نیشتمانى بۆ قه‌ڵه‌ویى وتى: ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه زۆر به‌سوودن چونكه ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه وا ده‌زانن هۆى قه‌ڵه‌وى بۆماوه‌ییى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن ده‌رباره‌ى، به‌ڵكو راست نییه و ڕه‌فتارى مرۆڤ و ئه‌ته‌كیتى خواردن كارى له‌سه‌ر هه‌یه.
مامۆستا و دانا مه‌زنه‌كان سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و پێش گرنگیان به‌وه داوه كه خواردن له‌سه‌رخۆ بخورێت و مرۆڤ ده‌بێت گرنگى به جووینى خۆراك بدات و له‌سه‌رخۆ كاتێكى باش و هێمن ته‌رخان بكات له جه‌مه خواردنه‌كانى، ئه‌م په‌یامه ته‌نانه‌ت زۆر گرینگه له ژیانمان.
له ده‌یلی مه‌یله‌وه
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سـیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.