Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:10

کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند نه‌وجه‌وانێکی ژێر 18 ساڵی له‌سێداره‌ ده‌دات

مه‌ترسی هه‌یه‌ 80 نه‌وجه‌وان له‌ سێداره‌ بدرێن
کوردستان TV
100%

كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند نه‌وجه‌وانێكی ژێر 18 ساڵی له‌سێداره‌ ده‌دات و 80 كه‌سی دیكه‌ش كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوان له‌ ژێر ته‌مه‌نی یاسایی دابوون مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ سێداره‌ بدرێن.

زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسێن، كاربه‌ده‌ستی پله‌بڵندی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: له‌ مانگی ١ی ساڵی نوێ سێ كه‌س له‌ ئێران كه‌ كاتی تاوانباركردنیان ته‌مه‌نیان 15یان 16 ساڵ بووه‌ له‌ سێداره‌دراون و ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وری 80 كه‌سی دیكه‌ كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوان له‌ ژێر ته‌مه‌نی یاسایی دابوون مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ سێداره‌ بدرێن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: له‌ سێداره‌دانی نه‌وجه‌وانانی تاوانباركراو به‌ گوێره‌ی یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی، بێ هیچ گومانێك و بێ له‌ به‌رچاوگرتنی دۆخی په‌روه‌نده‌ و ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه‌، قه‌ده‌خه‌كراوه‌.

ڕه‌عد ئه‌لحوسین گوتیشی: پێنج كه‌س له‌ ئێران كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوان له‌ ژێر 18 ساڵیدا بوون له‌ سێداره‌دراون، گوتی به‌داخم بڵێم كه‌ ئێران قه‌ده‌خه‌كردنی بێ ئه‌م لا و ئه‌و لای سێداره‌دانی گه‌نجان، له‌ ژێر یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی مرۆڤی، پێشێل كردووه‌.

یه‌كێك له‌ ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی له‌ ئه‌م مانگه‌دا له‌ سێداره‌درا مه‌حبوبه‌ موفیدی بوو كه‌ ده‌زگای دادوه‌ری ئێران گوتی ئه‌و خانمه‌ له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی دا هاوسه‌ری خۆی كوشتووه‌.

هه‌روه‌ها عه‌لی كازمی، به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵی له‌ شه‌ڕی كۆڵان دا كه‌سێكی كوشتووه‌، له‌ 30ی مانگی 1ی ئه‌م ساڵ له‌ شاری بوشار له‌ سێداره‌درا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز   

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.