به هۆی رووداوێكی وه‌رگه‌ڕان له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی شوفێری تانكه‌رێك كه پیشه‌ی كارمه‌ندی هاتوچۆی گه‌رمیانه گیانی له ده‌ستداوه .
رائیدی مافپه‌روه‌ر ئیقبال محه‌مه‌د ، وته‌بیژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلیمانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به هۆی رووداوێكی وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی شوفێری تانكه‌رێك به ناوی( س- م -ص ) ته مه ن ٣١ ساڵ پیشه‌ی كارمه‌ندی هاتوچۆی گه‌رمیانه گیانی له ده‌ستداوه .
وتهبیژهكهی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلیمانی گوتیشی: پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌كرێت و په‌راوی لێكوڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.