پێداچوونه‌وه به‌مووچه‌ی خانه‌نیشان ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌یان ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.
له‌كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاساییه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه پرۆژه یاساكه تایبه‌ت بوو به پێداچوونه‌وه به ئیمتیاز و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش موچه‌ی پله‌باڵاكان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا
ئه‌و پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت هه‌نگاوێكی دیكه ده‌بڕێت و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی.
له‌مباره‌شه‌وه مه‌دینه ئه‌یوب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كانی یاسایی، دارایی، ناوخۆ، كاروباری په‌رله‌مان، ده‌ستپاكی و كاروباری پێشمه‌رگه، هه‌ریه‌كه‌یان راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئاماده كردووه و بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه لیژنه‌كان كۆبنه‌وه و ڕاپۆرتێكی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و پرۆژه‌یه زۆر گرنگه، چونكه زۆر كه‌س به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون و ئه‌وانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینی تێدا نه‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌یان ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.