له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور‌و له پێشبڕكێی خلیسكانی سه‌ر سینگ له ئاستی پیاوان، یاریزانی كۆریای باشوور، یون سونگ بین پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
سونگ بین ئاستێكی به‌رزی له هه‌رچوار گێمی پێشبڕكێكه پێشكه‌شكرد كه به دوو ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامی كۆتاییشداو له كۆی سه‌رجه‌م گێمه‌كان.
یاریزانه كۆریه‌كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌كاتی سێ خوله‌ك و بیست چركه‌و په‌نجاوپێنج له سه‌دای چركه‌یه‌ك برده‌وه‌و دووه‌م میدالیای زێڕی بۆ وڵاته‌كه‌ی له ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ مسۆگه‌ركرد.
پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو‌یش بووه به‌شی نیكیتا ترێگوبۆڤی ڕوسی، هه‌روه‌ها دۆم پارسۆنسی بریتانی پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ركه‌وت.
جێگای باسه یون سونگ بین، بووه یه‌كه‌م وه‌رزشوانی كۆریای باشوور‌و كیشوه‌ری ئاسیا كه میدالیای زێڕ له‌م جۆره پێشبڕكێیه به‌ده‌ست دێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.