Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:23

فریدا هانسدۆته‌ر میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا

میكایلا شیفرین نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی بكات
کوردستان TV
100%


هه‌ر له‌ خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ، كچه‌ یاریزانی سویدی فریدا هانسدۆته‌ر پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچ له‌ ئاستی ئافره‌تان به‌ده‌ستهێنا.

 هانسدۆته‌ری ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ، درێژی هه‌ردوو گێمی پێشبڕكێكه‌ی به‌كاتی یه‌ك خوله‌ك و سیی و هه‌شت چركه‌و شه‌ستوسێ له‌ سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و میدالیای زێڕی برده‌وه.

 وێندی هۆلدێنه‌ری سویسریش پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها كاترینا گالهوبێری نۆروێژی پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا.

 ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو له‌ پێشبڕكێكه‌دا، كچه‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی میكایلا شیفرین نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی بكات و پله‌ی چواره‌می بۆ مایه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.