ڕۆژنامه‌ی "فۆرن پۆڵسی جۆرناڵ"، له وتارێكدا باس له هه‌وڵه دیپلۆماتی و ئاشتیخوازه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌كات له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به ڕێگه‌ی ده‌ستوور. له‌هه‌مان كاتدا، پێشلێكارییه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقیش به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان باس كراوه و ده‌ڵێت: سه‌ڕه‌رای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ عێراق ، به‌ڵام به‌غدا به‌رده‌وامه له سزادانی كورده‌كان له‌دژی خواستەکانی بۆ مافی چاره‌نووسی خۆی.
لە وتارەکەی "فۆرن پۆڵسی جۆرنال"دا هاتووە: له‌دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیی نێوان هەولێر و به‌غدا تووشی چەقبەستوویی هات، به‌ڵام پێش ڕیفراندۆمیش په‌یوه‌ندییه‌كان باش نه‌بوون ، چونكه حكومه‌تی بەغدا له‌ساڵی 2014ەوه هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه، به‌ڵام عێراق ڕیفراندۆمی وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كارهینا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شاری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی كوردستانی گرت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شه‌پۆلی توندوتیژییانه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا ڕێگری له پیكدادانی سه‌ربازی بكات و له‌جیاتی ئه‌وه سه‌رنجی خسته سه‌ر چاره‌كردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ستایش ده‌كرێت به ڕۆڵی ڕێگرتن له شه‌ڕ له‌نێوان كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزیش نووسیویەتی كه نێچیرڤان بارزانی شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌دا باس له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی كراوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان و دەنووسێت: نێچیرڤان بارزانی دیداری له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانیدا ئه‌نجام داوه وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌لمانیا ئەنگێلا میركڵ و سه‌رۆككۆماری ئیران حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی بیته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كان به ڕێگه‌ی ده‌ستوور چاره بكه‌ن.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ ده‌كات بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نیوان حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌هیزكردنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام سه‌رەڕای کۆبوونەوەکانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بەغدا، هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه، فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به داخراوی ماونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی بەغدا بۆ لابردنی گه‌مارۆكه، نێچیرڤان بارزانی خۆی به شه‌خسی گله‌یی له حكوومه‌تی عێراقی كردووه له لانه‌بردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕگه‌كان و گوتوویه‌تی "زۆر به داخین كه حكوومه‌تێك ده‌یه‌وێت بەمجۆرە سزای هاووڵاتیانی خۆی بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیی خۆیان بچه‌سپینن، ئیمه زۆر ده‌مێكه گوتوومانه كه ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه و پێشوازی لیكردنیان."
له كۆتایی وتاره‌كه‌دا، ڕۆژنامه‌ی فۆرن پۆڵسی جۆرناڵ ئاماژه به به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی 2018 دەکات و نووسراوه: بودجه‌ی 2018 یه‌كێكی دیکەیە له خاڵه ناكۆكه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت %17 پشكی بودجه‌ی هه‌رێم بێت، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت ته‌نیا %12.6 بۆ هه‌رێم دابنیت و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2014ەوه هیچ پاره‌یه‌كی له به‌غداوه وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نیا پشتیان به هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ستووه بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دابه‌زی له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستانی خسته چه‌قبه‌ستوویی داراییه‌وه، بۆیه ناردنی بودجه له گفتوگۆ سه‌ره‌كییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.