Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:19

بێرنارد لێڤی: دوێنێ کورد له‌ که‌رکوک به‌ خامه‌نه‌یى فرۆشرا و ئه‌مرۆش له‌ عه‌فرین به‌ ئه‌ردۆغان

داری خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ به‌ر ده‌گرێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ
کوردستان TV
#7
100%

فه‌یله‌سوف و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێ باش بزانین كه‌ كورد باشترین و راستگۆترین هاوپه‌یمانن و نابێ به‌ دیكتاتۆره‌كان بفرۆشین، دوێنێ كورد له‌ كه‌ركوك به‌ خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش له‌ عه‌فرین به‌ ئه‌ردۆغان فرۆشرا .

بێرنارد لێڤی، فه‌یله‌سوف و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یامی من زۆر روونه‌ كورد به‌ها و نرخی زۆری له‌ پێناو مرۆڤایه‌تی داوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ربه‌ریه‌تی داعشدا، ده‌بێت له‌مه‌ تێبگه‌ین و هه‌روه‌ها  ئه‌وه‌ش باش بزانین كه‌ كورد باشترین و راستگۆترین هاوپه‌یمانن و نابێ به‌ دیكتاتۆره‌كان بفرۆشین، دوێنێ كورد له‌ كه‌ركوك به‌ خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش له‌ عه‌فرین به‌ ئه‌ردۆغان فرۆشرا .

هه‌روه‌ها گوتیشی : ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌ ،شه‌رمه‌زارییه‌كی مه‌زنیشه‌ بۆ رۆژئاوا ، مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت نرخی ئه‌م بێ مرۆڤایه‌تییه‌ بدات، له‌ ئاكامیشدا داری خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ به‌ر ده‌گرێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ .

لێڤی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا په‌یامێكی ئارسته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كرد گووتی:  روو له‌ پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ده‌زانم ئه‌وان  دڵته‌نگن و خیانه‌تییان لێكراوه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیابن كه‌ له‌ رۆژئاوا دۆستان هه‌یه‌،.

لیڤی راشیگه‌یاند: سیاسه‌توانانی رۆژئاوا درۆیان كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ تا كۆتایی ئاوا نابێ و به‌ زوویی هه‌ڵه‌كانی خۆیان چاك ده‌كه‌نه‌وه‌ .

دارِشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.