شێخ ته‌میم بن حه‌مد ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه بۆ پێشگیریی له گه‌یشتنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دۆخی رووخان، ئه‌م وڵاتانه ده‌بێت ناكۆكییه‌كانی خۆیان وه‌لانێن و یه‌كێتییه‌كی سه‌ربازیی وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا پێكبهێنن.
ئه‌میری قه‌ته‌ر داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد تا گوشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته.
شێخ ته‌میم له وتاره‌كه‌ی خۆیدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتووه به سنووری رووخان و وێرانیی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت رابردوو له‌بیر بكه‌ن و سه‌باره‌ت به یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئاسایش و سه‌ره‌وه‌ریی به‌یه‌كه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.