لە چوارچێوەی کۆنفراسنی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی د.ڤایتەر لیندەر، سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی دهرهوه کۆبووەوە. دواتر هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئۆرسۆلۆ ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و پاشان لەگەڵ ئینە ماری ئێریکسێن سۆریدێ وهزیرى دهرهوهى نهرویج كۆبووهوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی د.ڤایتەر لیندەر، سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەو وەزیری بەرگریی ئهلمانیا و وهزیرى دهرهوهى نهرویج کۆبووەوە .
بریاریشه ههر ئهمرۆ نێچیرڤان بارزانی لهگهل ههردوو گروپى (سی دى یو) و (سی ئیس یو) له پهرلهمانى ئهلمانیاو وهزیرى دهرهوهى ئیتالیا كۆبێتهوه.
ئەندامانی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بریتیبوون لە؛ د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا.
ههروهها لە کۆنفرانسەکەدا مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشداره.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 1963 تائێستا ساڵانە ئەنجامدەدرێت. ئەمساڵ رۆژانی 16 تاوەکو 18ی شوبات بەڕێوەدەچێت و گرنگترین ئەو پرسانەی تاوتوێدەکرێن بریتین لە: پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا. گرفتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تێکچوونی پەیوەندیی وڵاتانی کەنداو. هەوڵەکان بۆ داماڵینی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی و کێشەی سووریا.
نزیکەی 600 سەرۆک و سەرکردە و پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان لە کۆنفرانسەکە بەشدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.