له یه كێك له بنكه‌كانى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه كانى پارێزگاى سلێمانى كارمه‌ندێكى پۆلیس گیان له ده‌ست ده‌دات و ته‌مه‌نى 42 ساله
له‌و باره‌یه‌وه ووته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى پارێزگاى سلێمانى رائید ئیقباڵ محه‌مه‌د تایبه‌ت به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند ئهمڕۆههینى له‌لایه‌ن پۆلیسى شارهزوورئاگاداركراینهوه كه كارمه‌ندێكى پۆلیسى بنكه‌ى وارماوه به‌ناوى (ق-ح-ح)ته‌مه‌نى 42 ساڵه له ماڵه‌كه‌ى خۆى گیانى له‌ده‌ستداوه
رائید ئیقباڵ ووتیشى: به پێى زانیارییه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى وارماوه هۆكارى گیان له‌ده‌ست دانى ئه‌و كارمه‌نده پۆلیسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داگیرسانى سۆپا له (سه‌رشۆر)ى ماڵه‌كه‌ى خۆى،به پێى ووته سه‌ره‌تاییه‌كان واپێده‌چێت رێژه‌ى دوان ئۆكسیدى كاربۆن زۆرببێت به‌وهۆیه‌وه ناوبراوى خنكابێت،هه‌روه‌ها پۆلیسى هه‌مان بنكه ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواستۆته‌وه و په‌ڕاوى لێكۆلینهوهشى بۆ كراوه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.