ئه‌و زمانه‌ی كه مرۆڤ پێ قسه ئه‌كا پێیده‌وترێت زمانی سرووشتی، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی سێ تا شه‌ش ھه‌زار زمانی سروشتی بوونی ھه‌یه، به‌ڵام نیوه‌یان مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره ھه‌روه‌ھا كۆده‌كان و جۆره‌كانی تری جۆری تری زمانن كه ده‌ستكاری كراون، %80 دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی به زمانه سه‌ره‌كییه‌كان قسه‌ده‌كه‌ن، %20 به زمانه لاوه‌كییه‌كان قسه ده‌كه‌ن.
له كاتی توێژینه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند قوتابییه‌كی زانكۆی لوود له باشووری كیشوه‌ری ئاسیا زمانێكی نوێ له گوندێكی دووره‌ژیانی مرۆڤایه‌تی به ناوی ''جێدێگا" دۆزییه‌وه كه نزیكه‌ی 280 كه‌س قسه‌ی پێده‌كه‌ن و ته‌نیا ئه‌وانیش له خۆیان ده‌گه‌ن.
دۆزینه‌وه‌ی زمانی جێدگا كه زمانی گوندێكه و نزیكه‌ی 300 كه‌س قسه‌ی پێده‌كه‌ن، له كاتێكدا بووه كه چه‌ند توێژه‌رێك سه‌رقاڵی توێژینه‌وه بوون له‌سه‌ر زمانی جاهانای له‌هه‌مان ناوچه‌دا، ئه‌وكات بۆیان ده‌ركه‌وتووه زمانێكی نوێ هه‌یه كه له ڕاستیدا ئه‌و زمانه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و ڕه‌گی مێژووی ته‌مه‌ن بۆ 2000 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌وه‌كانی ئه‌و گونده ناتوانن به باشی له باوان وپیره‌كانیان بگه‌ن و خه‌ریكه زمانه‌كه به ته‌واوی له ناو ده‌چێت.
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.