Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:05

تیلەرسۆن: ئه‌مه‌ریکا هەرگیز چەکی قورسی بە (یەپەگە) نه‌داوه‌

توركیا؛ ئەمەریكا تۆمه‌تبار ده‌كات، كە چەك و تەقەمەنی دەداتە یەپەگە
کوردستان TV
100%

رێكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە لوبنان رایگەیاند" ئه‌مه‌ریكا هەرگیز چەكی قورسی بە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ى نەداوە تاكو لێى وه‌ربگرێته‌وه‌. 

بەپرسیانی توركیا تۆمەتی ئەوە ئاڕاستەی ئەمەریكا دەكه‌ن، كە چەك و تەقەمەنی دەداتە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای كوردستان، كە ئێستا یەكێكن لەو هێزانەی بەرگری لە عەفرین دەكەن لەبەرامبەر لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا. 

تێزانین یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ش پێكهێنەری سەرەكی هاوپەیمانی هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە)یە كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە پشتیوانی لێدەكرێت، رووبەڕێكی گەورەی خاكی لەدەستی داعش دەرهێناوە لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا.

له‌باره‌ى ئێرانیشه‌وه‌، تیله‌رسۆن وتى" ئێمه‌ ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ل به‌رپرسانى ئه‌ورووپا له‌مه‌ر به‌رنامه‌ى ناوه‌كى ئێران ئه‌نجام داوه‌، به‌لام ئه‌و كاره‌ هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.