Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:17

مالیکی: داوا ده‌که‌م هەولێر و بەغدا بەپەلە دەست بە دیالۆگ بکەن 

مالیکی بەکارهێنانی هێز بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
کوردستان TV
100%

نووری مالیکی داوا ده‌كات بەپەلە هەولێر و بەغدا دەست بە دیالۆگ بکەن و  بەکارهێنانی هێز بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە.

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی میسری، نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند " داوا لە حکومەتی ئیتیحادی و هەرێمی کوردستان دەکەم دەستپێشخەری بکەن و پەلەبکەن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دیالۆگی جیدیی لە چوارچێوەی دەستوور، بەمەستی کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی نێوانیان".

مالیکی ئاماژەی  بە پەیوەندی و هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان دەکات لەکاتی هاتنی داعش و  دەڵێت "لەگەڵ فراوانبوونی ئەو هێرشانەی، کە رووبەڕووی وڵات بوونەوە، بەڵام کاتێک رێکخرای داعشی تیرۆریست هەڕەشەی چوونە هەولێری کرد لە ناوەڕاستی ساڵی 2014دا، هاوکاری و پاڵپشتی سەربازی و فڕۆکەی سەربازییمان رەوانەکرد".

لەبارەی ئەگەری هاوپمانێتی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ کورد و سوننە لەدوای هەڵبژاردن، مالیکی دەڵێت "دەوڵەتی یاسا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان هەیە. ستراتیژمان لە ئەنجامدانی هاوپەیمانێتییەکان هاوڕێک بوونە لەگەڵ ئەو پڕۆژەی کە دەستمانپێکردووە بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلە و زۆرینەی سیاسی، پێش هەڵبژاردن هاوپەیمانیمان لەگەڵ فراکسیۆنە نیشتمانییە جۆراوجۆرەکانی تەونی نیشتمانی هەیە و دوای هەڵبژاردنیش ئەو هاوپەیمانێتییە فراوانتر دەکەین".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.