Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:13

لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ بەخاکسپاردنی 600 تەرم له‌ موسڵ

لە ساڵی 2014 سوپای عێراق مووسڵی ڕادەستی تیرۆریستانی داعش کرد
کوردستان TV
100%


لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ئامادەکاری بۆ ناشتنی نزیکەی 600 تەرم دەکرێت، کە لەکاتی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر و شارەدێی عەیازیە لەدەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

ئەمرۆ چوارشەممە 14-2-2018 سەرچاوەیەكی پزیشكی بڵاویكردەوە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بەمەبەستی بەخاكسپاردنی نزیكەی 600 تەرم كە لەكاتی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ناوچەكانی خۆرئاوای شاری موسڵ لەتێرۆریستانی داعش كوژراون.

سەرچاوەكە رایگەیاند لیژنەكە لە تەندروستی نەینەواو سوپای عیراق پێكهاتووەو بەمەبەستی بەخاكسپاردنی نزیكەی 570 تەرم لە دەوروبەری ناحیەی عەیازیە لە باكوری خۆرئاوای شاری موسڵ.

سەرچاوەكە روونیكردەوە ئەو تەرمانە تەرمی ئەو كەسانەن كە لە شەڕەكانی تەلەعفەر و عەیازیەو گوندەكانی دەوروبەری كوژراوان لە كاتی رزگاركردنی ئەو ناوچانە لە چەكدارانی داعش.

لەمانگی حوزەیرانی 2014 سوپای عێراق پارێزگای مووسڵی ڕادەستی تیرۆریستانی داعش کرد و دوای نزیکەی سێ ساڵ حکوومەتی عێراق رزگارکردنەوەی مووسڵی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕاگەیاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.