سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌بێ به‌شداری كورد، قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر نابێت.
سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، کوردەکانى سوریا بەشێکن لە گەلى سوریا و ناتوانرێت بەبێ بەشدارى ئەوان چارەسەرى قەیرانى سوریا بکرێت.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا بەلجیکییەکەى ئاماژەى بەوەشدا، روسیا جەختدەکاتەوە لەسەر بەشدارى کورد لەهەر پڕۆسەیەکى چارەسەریدا لە سوریا، لەبەرئەوەى بەشێکن لە کۆمەڵگەى سوریا.
باسى لەوەشکرد، لایەنە بەشدارەکانى سوریا لە کۆنگرەى سۆچى داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبکات بە پێکهێنانى لیژنەى دەستور.
وەزیرى دەرەوەى روسیا ئەوەشى خستەڕوو کە وڵاتەکەى لەگەڵ بەلجیکا رێککەوتووە لەسەر پشتیوانى دانوستانی نێوان لایەنەکانی سوریا و ئاڕاستەکردنى سورییەکان بۆ کارکردن لەسەر دەستورێکى نوێ بۆ وڵاتەکەیان.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه كار ده‌كات له سووریا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته.
لاى خۆشیەوە وەزیرى دەرەوەى بەلجیکا رایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخى باکورى سوریا بەتایبەتى جموجۆڵەکانى تورکیا لەو ناوچەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.