ئه‌ندامێكى كوردى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و هه‌ولێرى نێوده‌وله‌تى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌رگیراوه به كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه.
ڕێناس جانۆ" ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیار دراوه كه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر و سلێمانى بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشى: گه‌شته ئاسمانییه‌كان ته‌نیا به رووى گه‌شتیارانى عومره‌كان بۆ وڵاتى سعودیا ده‌ست پێده‌كات هیچ بڕیارێكه فةرمى بۆ گه‌شته نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان نییه
له لایه‌كی دیكه ئازاد عومه‌ر بهریچوهبهری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و هۆشه‌نگ كه‌ریم بهریچوهبهری راگه‌یاندنی هه‌مان وه‌زاره‌ت بیچ ئاگایی خۆیان له‌وبڕیاره ده‌ربڕى و گوتیان هیچ نوسراوێكى له‌و جۆره له لایه‌ن حكومه‌تى عێراق به ده‌ستى ئێمه نه‌گه‌یشتووه
گه‌شته ئاسمانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى هه‌رێمى و جیهانى ماوه‌ى نزیكه‌ى (5) مانگه له لایه‌ن حكومه‌تى عێراق داخراوه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژ به ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دوێنى 12/2/2018 به فه‌رمى بڕیارى دوباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان درایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.